نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌سه‌رووی ٦٨ دۆلاره‌وه‌یه‌

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌ ٦٨ دۆلار و ٢٢ سه‌نت ده‌ستی پێكرد

به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ هۆی چاوه‌ڕوانی له‌ دابه‌زینی به‌رهه‌می ئه‌مریكادا، به‌ ٦٨ دۆلار و ١١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، ٦٧ دۆلار و ٧٦ سه‌نت بوو، دواتر بۆ ٦٧ دۆلار و ٩٦ سه‌نت به‌رزبوویه‌وه‌ و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌ ٦٨ دۆلار و ٢٢ سه‌نت ده‌ستی پێكرد. به‌رمیلێك له‌و نه‌وته‌ له‌ كاتژمێر ٠٩:٠١ه‌وه‌ له‌سه‌دا ٠،١٦ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و به‌ ٦٨ دۆلار و ١١ سه‌نته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا. هاوكات نرخی به‌رمیلێك خاوی تێكساس به‌ ٦٢ دۆلار و ١٦ سه‌نته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

بڕیاری رێكخراوی ئۆپیك له‌ كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می رابروودا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م، هاوكارێكی به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.