حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 20 هه‌زار دۆنم زه‌وی داری زه‌یتوون ده‌ڕوێنێت

دوو ملیۆن داری زه‌یتوونی چاند

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 20 هه‌زار دۆنم زه‌وی دوو ملیۆن داری زه‌یتوونی چاندووه‌ كه‌ ئه‌و دار زه‌یتوونانه له‌ وڵاتانی ئێران و توركیا و سووریا و ئیسپانیاوه‌ هاتوون.

حسین حه‌مه‌ كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری باغدار و پاوه‌ن له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: كه‌ له‌‌ ساڵی 2008ـه‌وه‌‌ پلانی چاندن و گرنگیدانمان داڕشتووه‌ بۆ زیادكردنی باغی زه‌یتوون، بۆیه‌ ئێسته‌ له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 20 هه‌زار دۆنم زه‌وی دوو ملیۆن داری زه‌یتوون چێندراوه.

به‌ڕێوه‌به‌ری باغدار و پاوه‌ن له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وتیشی: "به‌رهه‌می ئه‌و باغانه‌ی زه‌یتوون له‌ هه‌رێم ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 20 هه‌زار تۆن ساڵانه‌، هه‌رچه‌نده‌ برِی پێویستی ناوخۆ دیار نییه‌، به‌ڵام هێشتا پێویستی ناوخۆ پڕنه‌كراوه‌ته‌وه.

ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌و دار زه‌یتوونانه له‌ وڵاتانی ئێران و توركیا و سووریا و ئیسپانیاوه‌ هاتوون، كه‌ چه‌ندان باغه‌ زه‌یتوونیان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه" سه‌ر به‌ حكومه‌تن و هه‌ندێكیشیان ئه‌هلین.