یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران بانگی زه‌ریف ده‌كات

زیگمار گابریێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا به‌نیازه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی وڵاته‌كه‌ی بانگ بكات، وتیشی كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ دوای راوێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا دراوه‌.

زیگمار گابریێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، رۆژی رابردوو راگه‌یاند: وێڕای فێدریكا مۆگرینی به‌رپرسی باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا بڕیارماندا كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئێران بانگی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ بكه‌ین به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵیدا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وتیشی ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌و بانگ كردنه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا بێت، به‌ڵام ناوبراو ورده‌كاریی زیاتری له‌مباره‌ویه‌ ئاشكرا نه‌كرد.


سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی