هه‌وره‌ برووسكه‌ له‌ به‌رازیل 80 مانگای كوشت

بووه‌ته‌ هۆی زیانێكی 100 هه‌زار دۆلاریی بۆ خاوه‌نی كێڵگه‌كه‌

سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ گوندێكی ویلایه‌تی سائۆپاولۆی وڵاتی به‌رازیل له‌ كاتی هه‌ڵكردنی تۆفاندا 80 گا و مانگا به‌ هۆی به‌ركه‌وتنی هه‌وره‌ برووسكه‌وه‌ مردن.

راگه‌یاندنه‌كانی خۆجێی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ مردوون كه‌ له‌كاتی هه‌وره‌ برووسكه‌دا له‌ژێر دره‌ختانی كێڵگه‌دا په‌نایان گرتووه‌، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌وره‌ برووسكه‌یان پێكه‌وتووه‌.

ئه‌م ژماره‌ قوربانییه‌ی ئاژه‌ڵان له‌ به‌رازیل له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا كه‌موێنه‌ بووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی زیانێكی 100 هه‌زار دۆلاریی بۆ خاوه‌نی كێڵگه‌كه‌.

ئه‌وه‌ی كه‌ بارودۆخی زیانه‌كه‌ی بۆ خاوه‌ن كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی مانگا خراپتر كردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ رایانگه‌یاندووه‌ گۆشتی مانگاكان نه‌شیاون بۆ خواردن.

ئه‌و به‌رپرسانه‌ وتووشیانه‌: به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وره‌ برووسكه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری خێرا ده‌ڵه‌مه‌بوونی خوێنی ئاژه‌ڵه‌كان و ئه‌و خوێنه‌ له‌ لاشه‌یان ناچێته‌ده‌ره‌وه‌، ئه‌وا ناشێت بۆ خواردن به‌كاربهێنرێن. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێت بسووتێنرێن و بخرێنه‌ ژێر خاك.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

ئاماده‌كردن/ مه‌سعود