سامسۆنگ شاشه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی 146 ئینچی خسته‌ بازاڕه‌وه‌

ئه‌م شاشه‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه‌مترین وزه‌ی كاره‌با به‌كار ده‌هێنن

كۆمپانیایه‌كی وڵاتی كۆریا ته‌له‌فزیۆنێكی 146 ئینچی درووستكردووه‌ كه‌ قه‌راخ و چوارچێوه‌ی سنوورداری نییه‌ و كڕیار ده‌توانێت داوا بكات ئه‌و قه‌باره‌ی 146 ئینچه‌ به‌ درێژیی و پانیی دڵخوازی خۆی درووست بكرێت.

كۆمپانیای سامسۆنگ كه‌ كه‌ره‌سته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ ماڵه‌وه‌ درووستده‌كات له‌مساڵدا به‌رهه‌می تازه‌ی خۆی خستووه‌ته‌ بازاڕ كه‌ شاشه‌یه‌كه‌ به‌ناوی the wall واته‌ دیوار، كه‌ قه‌باره‌كه‌شی له‌ ئاست پانتایدا نزیكه‌ له‌ دیوار.

ئه‌م شاشه‌ نوێیه‌ كاره‌بای كه‌می پێویسته‌ و ده‌چێته‌ خانه‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه‌مترین وزه‌ی كاره‌با به‌كار ده‌هێنن.

سه‌رچاوه‌ / مێهر نیوز

مه‌سعود / كوردستان تیڤی