به‌ڤیدیۆ.. كوڕی بچووكی میدیا حوسێن یه‌كه‌مین كلیپی بڵاو كرده‌وه‌

ئاواز و تێكستی گۆرانییه‌كه‌ بیانییه‌ و وه‌رگیراو

چیمدی میدیا حوسێن، گۆرانیبێژی لاو، كوڕی بچووكی میدیا حوسێن، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، یه‌كه‌مین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (وه‌ره‌ لام) بڵاو كرده‌وه‌

ئاواز و تێكستی گۆرانییه‌كه‌ بیانییه‌ و وه‌رگیراوه‌، به‌ڵام چیمدی به‌ شێوازێكی نوێ كاری میوزیك و كلیپكردنی بۆ كردووه‌.

چیمدی ساڵی ڕابردوو گۆرانییه‌كی به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ جێگری برای به‌ ناوی (بیستوومه‌) بڵاو كرده‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی