خه‌ڵاته‌كانی گۆلدن گلۆب كه‌ له‌ بواری سینه‌مادا دابه‌ش كران

دوو فیلم زۆربه‌ی خه‌ڵاته‌كانیان به‌ده‌ستهێنا

خه‌ڵاته‌كانی گۆلدن گلۆب كه‌ له‌ بواری سینه‌مادا له‌ ئه‌مریكا ده‌به‌خشرێت، به‌ره‌بیانی ئه‌مڕۆ به‌ كاتی كوردستان دابه‌شكران و دوو فیلم زۆربه‌ی خه‌ڵاته‌كانیان به‌ده‌ستهێنا.

فیلمی میلۆدرامی "سری بیلبۆردز ئاوتساید ئیبنج، میزۆری" و فیلمی كۆمێدی "لیدی بێرد" زۆربه‌ی خه‌ڵاته‌كانی تۆپی زێڕینیان به‌ده‌ستهێنا.

جاری ئۆلدمان، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری له‌ فیلمی درامایی "داركست ئاوه‌ر" و فرانسیس مه‌كدۆر خه‌ڵاتی بشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌تی له‌رێگه‌ی فیلمی "سری بیلبۆرد" به‌ده‌ستهێنا.

ده‌رهێنه‌ری مه‌كسیكی جیێر مۆ دێل تۆرۆ، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری له‌رێگه‌ی فیلمی "زه‌ شیب ئۆف وۆته‌ر" به‌ده‌ستهێنا.

جگه‌ له‌م به‌شانه‌، خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین له‌ چه‌ن به‌شێكی دیكه‌دا به‌خشران.

بابه‌تی سه‌ره‌كی خولی ئه‌مساڵی خه‌ڵاته‌كه‌، له‌باره‌ی ده‌ستدرێژی و گچه‌ڵی سێكسی ده‌بێت، كه‌ به‌م دواییه‌ ژماره‌یه‌ك سینه‌ماكار باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی له‌ كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ماییدا له‌ هۆلیوود.

به‌شێك له‌و سینه‌ماكارانه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌یان خراوه‌ته‌ پاڵ، له‌ كاندیدبوون بۆ خه‌ڵاته‌كانی گۆڵدن گلۆب دوورخرانه‌وه‌.

هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ رێكخه‌رانی خه‌ڵاته‌كه‌ بودجه‌یان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ته‌رخانكردووه‌ كه‌ ده‌ستدرێژیان كراوه‌ته‌ سه‌ر و پارێزگاریان لێده‌كرێت.

شایانی باسه‌ هه‌ر فیلمێك یان سینه‌ماكارێكی خه‌ڵاتی گۆڵدن گلۆب وه‌برگرێت، چانسی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكاری زیاتر ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌ / ئه‌لیه‌وم ئه‌لسابع

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی