(ئۆپرا وینفری) یه‌كه‌مین ڕه‌ش پێسته‌ خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆب به‌ ده‌ست بهێنێت

(ئۆپرا وینفری) خه‌ڵاتی (سیسیل بی دیمیل)ی فه‌خری به‌ده‌ست هێنا

 له‌ 75مین خولی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی (golden globe) كه‌ له‌ ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلوس سازكرا ڕاگه‌یه‌ندكار و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی (ئۆپرا وینفری) خه‌ڵاتی (سیسیل بی دیمیل)ی فه‌خری به‌ده‌ست هێنا .

 شایانی باسه‌ ئۆپرا بووه‌ یه‌كه‌م ئافره‌تی ڕه‌ش پێست كه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ده‌ست بهێنێت , دوای ئه‌و هه‌موو كارو چالاكیانه‌ی كه‌ به‌ دریژایی مێژوو له‌ ڕێگای به‌رنامه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌وڵی بۆ ده‌دا له‌ هه‌موو بواره‌ جیاوازه‌كان, توانی ببێته‌ هۆكارێك بۆ پێگه‌یاندن و زیاتر به‌ره‌و پێش چوونی كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا و پاراستنی مافی ئافره‌ت

سه‌رچاوه‌ / ئه‌لعربیه‌

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی