تره‌مپ: له‌ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌مدا بوومه‌ سه‌رۆك

بۆ ئه‌مه‌ سیفه‌تی زیره‌كبوون به‌س نییه‌

سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، چوومه‌ نێو جیهانی ته‌له‌ڤزیۆن و دواتر له‌ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌مدا بوومه‌ سه‌رۆك. پێموایه‌ بۆ ئه‌مه‌ سیفه‌تی زیره‌كبوون به‌س نییه‌.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وه‌ڵامی نووسه‌ری كتێبی ئاگر و توڕه‌یی له‌ نێو كۆشكی سپی ده‌داته‌وه‌ ده‌ڵێ: له‌ راستیدا به‌ درێژایی ژیانم هه‌ڵگری دوو به‌های گه‌وره‌م، ئه‌ویش باشی دۆخی ده‌روونیم و زیره‌كبوونمه‌. كاتێك كارسازێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون، چوومه‌ نێو جیهانی ته‌له‌ڤزیۆن و دواتر له‌ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌مدا بوومه‌ سه‌رۆك. پێموایه‌ بۆ ئه‌مه‌ سیفه‌تی زیره‌كبوون به‌س نییه‌، به‌ڵكو سیفه‌تی زۆر لێهاتوویی ده‌درێته‌ پاڵ.