په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك له‌ سه‌دا 47 زیادی كردووه‌

10 ملیۆن په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك كراوه‌ته‌وه‌

له‌ شه‌وی ساری ساڵی 2017- 2018 زیاتر له‌ 10 ملیۆن په‌خشی راسته‌خۆ له‌ رێگای تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك  له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان كرابۆوه‌ .

له‌ 3ی ئه‌م مانگه‌ " ئێرن كانۆی "  به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌ بلۆكه‌كه‌ی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌ و نووسیویه‌تی له‌ شه‌وی سه‌ری سالی 2017- 2018 له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ زیاتر له‌  10 ملیۆن په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك كراوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌و كردنه‌وه‌یه‌ش به‌و ژماره‌ زۆره‌  ئه‌و راستییه‌ نیشان ده‌دات كه‌ په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك له‌ چاو ساڵی پار له‌ سه‌دا 47 زیادی كردووه‌ .