واتسئاپ ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات

75 ملیارپه‌یام له‌ ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك خوله‌ك نێردراون


زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندی نوێ به‌ به‌رده‌وامی وایكردووه‌ " واتسئاپ " ببێته‌ جێی سه‌رنجی ته‌واوی به‌كارهێنه‌رانی و هه‌روه‌ها به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی ئه‌و ئه‌په‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ .

راپۆرته‌ جیهانییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ سه‌ری ساڵی (2017 – 2018) ئه‌پی  واتسئاپ له‌ ئاڵوگۆركردنی نامه‌ كه‌ بریتیبوو له‌ 75 ملیار نامه‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ واتسئاپ له‌ مێژووی دروست بوونییه‌وه‌ ئه‌و ژماره‌ به‌رزه‌ تۆمار بكات.

له‌ كۆی ئه‌و 75 ملیار نامه‌ی له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵ  له‌ لایه‌ن  به‌كارهێنه‌رانی "واتسئاپ" ئاڵوگۆر كراوه‌ 20 ملیاری ته‌نها له‌ وڵاتی هیندستان بووه‌ .

له‌م 75 ملیار نامه‌ی سه‌ری ساڵ  13 ملیاری وێنه‌ بووه‌ و 5 ملیاریش  ڤیدیۆ،له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ واتسئاپ له‌ نیوه‌ی شه‌وی ساری سالدا بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر له‌ هیندستان و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی جیهان وه‌ستابوو ، له‌م ماوه‌یه‌شدا 2.012 راپۆرتی بۆ هاتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ واتسئاپ له‌ كاركه‌وتووه‌ و كارناكات.

جێی باسه‌ ئه‌و  75 ملیار په‌یامه‌ی نێردراون هه‌مووی له‌ ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك خوله‌ك بووه‌ ئه‌ویش له‌ نێوان 11.59 بۆ 12.00 pm بووه‌ .