سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ كێشه‌ی سێكۆریتییان هه‌یه‌

دوو كێشه‌ی گه‌وره‌ی سێكۆریتییان له‌ چیپه‌كانی مازه‌ربۆرد هه‌یه‌

كۆمپانیای ئه‌پڵ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م هانده‌كانی ئایفۆن و كۆمپیوته‌ره‌كانی ماكینتۆش كه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وانن، دوو كێشه‌ی گه‌وره‌ی سێكۆریتییان له‌ چیپه‌كانی مازه‌ربۆرد هه‌یه‌.

كۆمپانیاكانی بواری كۆمپیوته‌ر به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدان تا دوو كێشه‌ی بواری ئه‌منیی له‌ كۆمپیوته‌ره‌كاندا چاره‌سه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاككه‌ره‌كان نه‌توانن ده‌ستیان بگات به‌ زانیارییه‌ نهێنییه‌كانی ئه‌وان، ناوی ئه‌و دوو كێشه‌ گه‌وره‌یه‌ش " رۆح " و " تووانه‌وه‌ "ـیه‌.

له‌ ئێستادا به‌ ملیۆنان كۆمپیوته‌ر و سمارتفۆن و تابلێت له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشه‌ سێكۆریتییه‌ ده‌سته‌ویه‌خه‌ن و كۆمپانیای ئه‌پڵیش پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وانیش له‌و كێشه‌یه‌ بێبه‌ریی نین.

كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ چاره‌سه‌ری باگی " تووانه‌وه‌ "، پاكێجێكی سۆفتوێری خستووه‌ته‌ڕوو بۆ به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی و بڕیاره‌ له‌ رۆژانی داهاتووشدا پاكێجێكی دیكه‌ بخاته‌ڕوو.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه‌ تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پاكێجه‌كه‌ی ئه‌وان له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ خراپ به‌كارهاتبێت، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و پاكێجه‌ ته‌نیا له‌ شوێنه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان وه‌رگرن.

لێكۆڵه‌رانی گۆگڵ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و كێشه‌ سێكۆریتییانه‌ زیاتر له‌ چیپه‌ به‌رهه‌مهاتووه‌كانی كۆمپانیاكای ئینتێڵ و ئه‌ی ئێم دی و ئاڕم دۆرزاونه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و چه‌ند كۆمپانیایه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری چیپه‌كانی سمارتفۆن و كۆمپیوته‌ركانی جیهان به‌رهه‌م ده‌هێنن.


سه‌رچاوه‌ / بی بی سی    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی