نووسه‌رێك حه‌وت كتێبی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

بابه‌تی جۆراوجۆرن

له‌ ١٩ی ئه‌م مانگه‌ نووسه‌ری به‌ توانا (حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن) حه‌وت كتێبی نوێی خۆی چاپكراو بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن به‌ "وشه‌"ی ڕاگه‌یاند: له‌ ساڵی ٢٠١٣دا سێ كتێبی ترم به‌هه‌مان شێوه‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌، دیاره‌ من ئه‌و ده‌قه‌كانی له‌ ڕووداو و ڕۆژنامه‌كانی تر ده‌ینووسم، به‌ پلان ده‌ینووسم و مه‌به‌ستمه‌ دواتر بیكه‌مه‌ كتێب، ئه‌و حه‌وت كتێبه‌یشم، ده‌قه‌كانیان به‌ نه‌فه‌سی كتێب نووسراون.

ئارێز حه‌سه‌ن  به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی "ئاوێر" له‌ هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: ناوه‌ندی ئاوێر له‌ مێژووی دووی ڕێبه‌ندان حه‌فت كتێبی نووسه‌ری به‌ناووده‌نگ (حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن) چاپ ده‌كات و به‌ ئاماده‌بوونی نووسه‌ر بڵاویده‌كاته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌، كتێبه‌كانی (حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن) نووسراوی نوێن و پێشتر به‌شێوه‌ی كتێب وه‌شان نه‌كراوه‌، ئه‌مجاره‌ نووسه‌ر جیاوازتر كاری له‌سه‌ر كتێبه‌كان كردووه‌، كه‌ بابه‌ته‌كانی فره‌ لایه‌نن و بریتین له‌: لێكۆڵینه‌وه‌ی جیاوازتر بۆ ئایین و مه‌سه‌له‌كانی تری، شیعر، چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی كولتووریی و ئه‌ده‌بی، تێڕوانینێكی نوێ بۆ فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی، خۆشه‌ویستیی فه‌یله‌سووف "ئۆشۆ" و چه‌ند توێژینه‌وه‌ و ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌باره‌ی ڕۆمانه‌وه‌."

بڕیاره‌ ١٩ی یه‌كی ساڵی ٢٠١٨ حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن حه‌وت كتێب چاپ و وه‌شان بكات، ناوه‌ندی "ئاوێر" بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌، وه‌شانیان ده‌كات كتێبه‌كان بابه‌تی جۆراوجۆرن و ناوه‌ندی "ئاوێر" به‌ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ڵده‌ستێت.

سه‌رچاوه‌ / وشه‌

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

6120181926552942_745486798975816_1551944075_n.jpg
6120181926553550_745486595642503_909753252_n.jpg
6120181926637984_745486755642487_1682569596_n.jpg
6120181926638379_745486678975828_482706229_n.jpg
6120181926753819_745486522309177_1080218008_n.jpg