كتێبى ئاگر و تووڕه‌یى نهێنییه‌كانی ناو كۆشكى سپى و ژیانى تڕه‌مپ ئاشكرا ده‌كات

مایكل وۆلف باس له‌ تواناى ده‌روونى تڕه‌مپ ده‌كات

كتێبى ئاگر و تووڕه‌یى نووسه‌ر مایكل وۆلف باس له‌ ده‌رباره‌ى تواناى ده‌روونى دوناڵد تڕه‌مپ سه‌روكى ئه‌مریكا ده‌كات و هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌خاته‌ سه‌ر كارو هه‌ڵسوكه‌وتى تڕه‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى خێزانى و كه‌سانى چوارده‌ورى خۆى له‌ ناو كۆشكى سپى وێنه‌ى سه‌رۆك وه‌ك كه‌سێكى بێ ئارام و بێ توانا له‌ سیاسه‌ت به‌ڕێوه‌بردن نیشان ده‌دات. 

كتێبه‌كه‌ له‌ ئێستادا ڕه‌خنه‌ى لێ گیراوه‌ له‌ لایه‌ن دۆنالد تڕه‌مپ و ره‌خنه‌گرانی دیكه‌، هه‌روه‌ها ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه‌ باس و قسه‌ى زۆر گه‌وره‌ى تێدایه‌ ده‌رباره‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا و ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌ چوارده‌ورى سه‌رۆكن. 

هه‌روه‌ها به‌ پێی هه‌واڵێكى بى بى سى، تڕه‌مپ ده‌رباره‌ى كتێبى ئاگر و تووڕه‌یى وتوویه‌تى كتێبێكى ئه‌فسانه‌ و نووسه‌رێكى فێڵبازه‌.

تڕه‌مپ وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ ده‌ڵێت: من چووم بۆ باشترین زانكۆ و باشترین قوتابى بووم دواى ته‌واوبوونم ده‌ستم به‌ كار كردو بووم به‌ خاون ملیاره‌ها دۆلار و سه‌رمایه‌دارێكى به‌ناوبانگ، هه‌روه‌ها كارم كرد له‌ ته‌له‌فزیۆن بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ سه‌ركه‌وتنێكى مه‌زنم تۆماركرد و  كه‌سانێكى زۆریش به‌وه‌ ده‌زانن. 

مایكل وۆڵفى نووسه‌ر ئه‌م كتیبه‌ى نووسیوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ میانه‌ى دیدار و تۆماركردنى چاوپێكه‌وتن و ئه‌و كارانه‌ى كه‌ دۆناڵد تڕه‌مپ ئه‌نجامى دا و له‌و ڕوژه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكاى به‌ده‌ستهێنا. 

دوناڵد تڕه‌مپ ناكۆكه‌ و قسه‌ى نووسه‌ر وۆڵف ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ نووسه‌ر دیدارى بۆ ماوه‌ى سێ كاتژمێر تۆماركردبێت و ده‌ڵێت بوونى نه‌بووه‌ و ته‌نها له‌ خه‌یاڵى خۆى بووه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا ده‌ڵى دیدار كرابووم له‌لایه‌ن نووسه‌ر له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵ. 

له‌ ئێستادا كتێبى ئاگر و تووڕه‌یى به‌رده‌سته‌ له‌ بازاره‌كانى كتێب فرۆشان و له‌ سایتى ئه‌مازون به‌رده‌ست ده‌كه‌وێت و فرۆشیارێكی زۆری هه‌یه‌ .

 

 

له‌ بی بی سی وه‌رگیراوه‌ 
ئاماده‌كردن و وه‌رگێرَانی / سیروان عه‌زیز