گۆرانی بێژ ماجید موهه‌ندس ئه‌لبوومی (الدنیا دواره‌) بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌شێوه‌زاری خه‌لیجی و عێراقی و میسری تۆمار كردووه‌

هونه‌رمه‌ندی عێراقی (ماجید موهه‌ندس) نوێترین ئه‌لبوومی خۆی به‌ناوی "الدنیا دواره‌" له‌م مانگه‌دا بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌ی ماجید موهه‌ندس له‌ 24 تراكی گۆرانی پێكهاتووه‌، كه‌ بریاره‌ له‌ رۆژانی داهاتوو به‌ فه‌رمی بڵاوی بكاته‌وه‌.

له‌م ئه‌لبوومه‌دا هونه‌رمه‌ندی عێراقی ماجید موهه‌ندس چه‌ند گۆرانییه‌كی  به‌شێوه‌زاری خه‌لیجی و عێراقی و میسری تۆمار كردووه‌، سه‌ره‌تاش له‌ رێگه‌ی ئۆن لاین ئه‌لبوومه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

شایانی باسه‌ ماجید موهه‌ندس به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی بۆ شای سعودیه‌ گوتووه‌، ره‌گه‌زنامه‌ی سعودی وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیشی له‌ده‌ستنه‌داوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه‌و ناسناوی شازاده‌ی گۆرانی عه‌ره‌بی پێبه‌خشراوه‌.

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كان

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی