یه‌ك ماسی به‌ 323 هه‌زار دۆلار فرۆشرا

له‌ نرخدا به‌ گران به‌هاترین ماسی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت


له‌ یه‌كێك له‌ بازاره‌كانی تۆكیۆی پایته‌ختی یابان و له‌ مه‌زادێكی ئاشكرادا ماسییه‌ك كه‌ كێشه‌كه‌ی 405 كگم بوو به‌ نرخی 323 هه‌زار دۆلار فرۆشرا .

ئه‌و ماسییه‌ كه‌ له‌ جۆری تونه‌ بوو هه‌ر له‌گه‌ل ده‌ستپێكدنی مه‌زاده‌ ئاشكراكه‌دا له‌ لایه‌ن خاوه‌نی زنجیره‌ چێشتخانه‌كانی سوشی له‌ یابان به‌ به‌های 323 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی ماسییه‌كه‌ ی كری.

جێی باسه‌  خۆراكی ماسی تونه‌ به‌ یه‌كێك له‌ خواردنه‌ شاهانه‌یه‌كان داده‌نرێت ،هه‌ر بۆیه‌ش له‌ نرخدا به‌ گران به‌هاترین ماسی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت .