ته‌نیا ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستگیرانی (پاریس هیلتۆن) به‌ دوو میلۆن دۆلاره‌ !

حه‌ز ده‌كات ببێته‌ دایكی باش

خاتوونی گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مریكی (پاریس هیلتۆن) هاوسه‌رگیرییه‌كی سه‌یری و جیاوازی ئه‌نجامدا ، كاتێ ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستگیرانی له‌گه‌ڵ بازرگانێكی ناوداری ئه‌مریكی به‌ناوی (كریس زیلكا) گۆڕییه‌وه‌، به‌بڕی 2 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

شایانی باسه‌ پێشتر پاریس هیلتۆن رایگه‌یاندبوو، كه‌ حه‌ز ده‌كات شوو بكات و چه‌ند منداڵێكی ببێت، چونكه‌ حه‌ز ده‌كات ببێته‌ دایكی باش بۆ منداڵه‌كانی.

سه‌رچاوه‌/ئخبار ئه‌لئان

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

33581-shkl-khatm-zwaj-barys-hyltwn-1.jpg