عه‌بادی له‌گه‌ڵ پاڤڵ تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵح هاوپه‌یمانێتییه‌ك پێكده‌هێنێ

پاڤڵ تاڵه‌بانی یه‌كێكه‌ له‌ هاوپه‌یمانه‌ نزیكه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی

رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی له‌نده‌نی پێشبینی ده‌كات هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌ نێوان پاڤڵ تاڵه‌بانی، كوڕی سه‌رۆك كۆماری كۆَچكردووی عێراق و به‌رهه‌م ساڵح، جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بێته‌ ئاراوه‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش پشتیوانی یه‌ك له‌م دووانه‌ به‌ده‌ستی بێنێ .

رۆژنامه‌كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ نزیكه‌كان بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ پاڤڵ تاڵه‌بانی یه‌كێكه‌ له‌ هاوپه‌یمانه‌ نزیكه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.

رۆژنامه‌كه‌دا له‌ درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌شنووسێت: هاوپه‌یمانێكی دیكه‌ی نزیك له‌ عه‌بادی به‌رهه‌م ساڵحه‌، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی جیابۆته‌وه‌ و به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.

هه‌ر به‌ پێی رۆژنامه‌كه‌ به‌شێك له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیان كردووه‌،ب ه‌ڵام عه‌بادی سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌رێوه‌بچێت.

سه‌رچاوه‌: به‌غداد ئه‌لیۆم