ئه‌مڕۆ چه‌كى پاره‌ى جووتيارانى دهۆك‌ گه‌یشت

بڕه‌كه‌ى 18 ملیار و400 ملیۆن دینارە

په‌ڕله‌مانتارى فراكسیۆنى زه‌رد له ‌لیژنه‌ى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى ‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یەنێت" پاش ئه‌وه‌ى چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2017 بڕیارى خه‌رجكردنى درا ، ئه‌مڕۆ پشكى شارى دهۆك گه‌یشت.

زیاد حوسێن سلێمان، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند"پاش ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراق بڕیارى خه‌رجكردنى ته‌واوى پاره‌ى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ‌مانگى 8ى ساڵى 2017 دا، ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه، چه‌كى پاره‌ى شارى دهۆك‌ گه‌یشت، كه‌ بڕه‌كه‌ى 18 ملیار و400 ملیۆن دینارە.

زیاد حوسێن ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌و پاره‌یه‌ى ئه‌مڕۆ گه‌یشت، ته‌واوكه‌رى پاره‌ نه‌دراوه‌كانى ساڵى 2017یە، كه‌ نزیكه‌ى 60 ملیار دینار پاره‌ى ته‌واوى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستانه و نه‌دراوه."

زیاد حوسێن ئاماژه‌شی دا: "چه‌كى پاره‌ى جووتیارانى شارى هه‌ولێر و سلێمانیش ڕەوانە دەکرێ، چونكه‌ بڕیارى خه‌رجكردنى هه‌موو پاره‌كه‌ دراوه‌ و له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ده‌گات."

خه‌رجكردنى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2017 له ‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقەوە له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ تا ئێستا جووتیاران پاره‌ى سێ ساڵى ڕابردوویان له‌ ساڵى 2014 ‌و 2015 و به‌شێكى 2016 به‌ ته‌واوى پێ نه‌دراوه‌ و له‌ لاى حكوومه‌تى عێراق ماوه‌.