داعش مانۆرێكی سەربازی ئەنجامدا

داعش بە ژمارەی زۆر لە گوندەكانی رۆژئاوای مووسڵ دەسووڕێنەوە

رۆژنامەی قودسی عەرەبی  بڵاویكردەوە كە ، رێكخراوی تیرۆریستی داعش هەستاوە بە سازكردنی مانۆڕێكی هێزەكانی لە ناوچەی جەزیرە لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا.   

رۆژنامەكە لە سەرچاوەیەكی عێراقی گواستەوە كە ژمارەیەك چەكداری داعش لە ناوچەی جەزیرە لە رۆژئاوای مووسڵ مانۆرێكی سەربازیان ئەنجام داوە و كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانیان لە ناوچەكە سووڕاونەتەوە و بەوەش ویستوویانە پەیامێك بگەیەنن كە تا ئێستا ماون و توانای جەنگ و هێرشكردنیان ماوە.

روونیشیكردەوە كە هێزەكانی عێراق لەو ناوچانە ناوە ناوە تووشی هێرش و بۆسەی چەكدارانی داعش دەبنەوە .
ئێستا چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە نێوان ناوچەكانی رۆژئاوای مووسڵ تا دەگاتە پارێزگاكانی سەڵاحەدین و ئەنبار هاتوچۆ دەكەن و ئەوان شارەزان لە

سروشتی ناوچەكە، تەنانەت ئێستا ئەوان بە ژمارەی زۆر لە گوندەكانی رۆژئاوای مووسڵ دەسووڕێنەوە و بەم دواییەش سێ چەكداری حەشدی هۆزەكانی ناوچەكەیان كوشتووە.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی