سه‌رۆكی پێشووتری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست به‌سه‌ركرا

به‌ بڕیاری عه‌لی خامه‌نه‌یی

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ،سه‌رۆكی پێشووتری كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ بڕیاری عه‌لی خامه‌نه‌یی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێ.

به‌ پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆكی پێشووتری ئێرانیان له‌ شاری شیراز به‌ تۆمه‌تی هاندانی خۆپیشاندان ده‌ستگیركردووه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ: راپۆرته‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌ فه‌رمانی عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران بووه‌و دوای ده‌ستگیركردنه‌شی بریاری ده‌ست به‌سه‌ركردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بریاری ده‌ستگیركردنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێننه‌وه‌ كه‌ ناوبراو له‌ شاری بوشه‌هر هانی توندو تیژی وخۆپیشاندانه‌كانی داوه‌.

سه‌رچاوه‌: حه‌یاتی له‌نده‌نی