بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.1 رێخته‌ر له‌ سه‌رپێڵی زه‌هاویدا

20 كه‌س به‌م هۆیه‌وه‌ بریندار بوونه‌

رۆژی شه‌ممه‌ 6ـی ئه‌م مانگه‌، نزیك كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.1 به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر شاری سه‌رپێڵی زه‌هاوی سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشانی خسته‌ له‌رزین.

ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ له‌ قوڵایی 8 كیلۆمه‌تریی زه‌وییه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و وته‌بێژی فریاكه‌وتنی ئێران وتوویه‌تی 20 كه‌س به‌م هۆیه‌وه‌ بریندار بوونه‌ و دوو كه‌س له‌ بریندارانیش ره‌وانه‌ی شاری كرماشان كراون.

كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووریش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ 4 تیم بۆ خه‌مڵاندنی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان به‌ره‌و گونده‌كانی ده‌وربه‌ر شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو نێردراون و هه‌روه‌ها 12 تیمیش سه‌رقاڵی گه‌ڕانن له‌ ناچه‌كه‌دا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی