دیترۆیت به‌ 108 خاڵ له‌ هیوستۆنی برده‌وه‌

تۆبیاس هاریس ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد


له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی خولی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا یانه‌ی دیترۆیت بیستونز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی هیوستۆن رۆكیتس به‌ده‌ست هێناو به‌ئه‌نجامی سه‌دو هه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر سه‌دو یه‌ك خاڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.

له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ خاوه‌ن ماڵ به‌ئه‌نجامی په‌نجاو حه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ په‌نجاو هه‌شت خاڵ بۆ یانه‌ی میوان به‌كۆتاهات.

 له‌نیوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه‌ میواندار ریزه‌كانی خۆی باشتر رێكخسته‌وه‌ و تۆبیاس هاریس ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد كه‌توانی به‌ته‌نیا بیستو حه‌وت خاڵ تۆمار بكات و یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو هه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو یه‌ك خاڵ بۆ یانه‌ی هیۆستۆن رۆكیتس به‌كۆتاهات.