WhatsApp ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆماركرد له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا

له‌ ئاڵوگۆڕكردنی زۆرترین نامه‌ كه‌ 75 ملیار نامه‌ بووه‌

ئه‌پی وه‌تسئاپ كه‌ فه‌یسبووك خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كات ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ له‌ پێشڕه‌وی كردن به‌رده‌وامه‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام تایبه‌تمه‌ندی نوێی بۆ زیاد ده‌كرێت ئه‌وه‌ش بۆته‌ جێی سه‌ره‌نجی ته‌واوی به‌كارهێنه‌رانی.

ڕاپۆرته‌ ته‌كنه‌لۆژیه‌كان ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ له‌ سه‌ری ساڵی 2017-2018 ئه‌پی وه‌تسئاپ ژماره‌ی پێوانه‌یی توماركردووه‌ له‌ ئاڵوگۆڕكردنی زۆرترین نامه‌ كه‌ 75 ملیار نامه‌ بووه‌ ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م جاره‌ وه‌تسئاپ ئه‌و ژماره‌ به‌رزه‌ تۆمار بكات له‌ مێژووی دروست بوونیه‌وه‌، هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م هه‌واڵه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا زیاتر له‌ 10 ملیۆن په‌خشی ڕاسته‌وخۆی فه‌یسبووك له‌لایان خه‌ڵكی كرابۆوه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان.

له‌كۆی ئه‌و 75 ملیار نامه‌یه‌ كه‌ له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵ ئاڵوگۆڕ كراوه‌ له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی وه‌تسئاپ 20 ملیاری ته‌نها له‌ ووڵاتی هیندستان بووه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین به‌كارهێنه‌ری ئه‌پی وه‌تسئاپن له‌ جیهاندا كه‌ ژماره‌یان خۆی له‌ زیاتر 200 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر ده‌بینێته‌وه‌

له‌و 75 ملیار نامه‌یه‌ 13 ملیار وێنه‌ و 5 ملیار ڤیدیۆ بووه‌، هه‌روه‌ها كۆمپانیایه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند ئه‌و په‌یامانه‌ی كه‌ نێردراوه‌ هه‌مووی له‌ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك بووه‌ ده‌قاوده‌ق له‌ نێوان 11.59 بۆ 12.00 PM بووه‌.

ئاڵوگۆڕی كردنی ئه‌م هه‌موو په‌یامه‌ وای ئه‌پی وه‌تسئاپ كرد له‌ چه‌ند ووڵاتێك كێشه‌ی بۆ دروست بێت بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر له‌ نیوه‌ی شه‌وه‌ له‌كار كه‌وت به‌ جۆرێك كه‌ نه‌ده‌توانی نامه‌ بنێری یان نامه‌ وه‌ربگریت به‌ڵام كۆمپانیای وه‌تسئاپ به‌ خێرایی كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كرد.

سه‌رچاوه‌ / تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی