ڤان دام له‌ فیلمێكی ئیسلامیدا به‌شدار ده‌بێت

ئیسلام فۆبیا گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیخوازانه‌ی ئیسلامه‌ بۆ هه‌موو جیهان


هه‌ر یه‌ك له‌ ئه‌كته‌ری ناسراوی سینه‌مای جیهانی " ڤان دام " و " عومه‌ر سریكایا " ی ده‌رهێنه‌ری تورك سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی فیلمێكی سینه‌مایین له‌ ژێر ناوی " ئیسلام فۆبیا " .

له‌م باره‌وه‌  " عومه‌ر سریكایا " ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌ خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی " فه‌یس بووك " ئاشكرایكردووه‌ ، ئه‌كته‌ری دیاری جیهانی " ڤان دام " به‌شداری له‌ فیلمه‌ نوێكه‌یاندا ده‌كات  .

ناوبراو وتیشی  چیرۆكی " ئیسلام فۆبیا "  گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیخوازانه‌ی ئیسلامه‌ بۆ هه‌موو جیهان و دروشمی فیلمه‌كه‌م رێگریكردنه‌ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی دیارده‌ی ترس و دڵه‌راوكێ له‌ ئیسلام و په‌ره‌ به‌ بنه‌ماكانی ئاشتی و رێز و پێكه‌وه‌ ژیان ده‌ده‌ات .

له‌ كۆتاییدا ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه‌ ده‌ڵێت ، جگه‌ له‌ " ڤان دام " چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیكه‌ ی جیهانی به‌شداری له‌ فیلمه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ئه‌و لایه‌نه‌ی شپۆنسه‌ری فیلمه‌كه‌ ده‌كات چاوی له‌ قازانج و ده‌وله‌مه‌ندی نییه‌ .