حه‌سنا مه‌ته‌ر بۆ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له‌ هه‌ولێر بوو

حیوا رجال الپیشمه‌رگه‌ یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانی بوو


خاتوو هونه‌رمه‌ندی لوبنانی حه‌سنا مه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ سه‌ری ساڵی نوێ 2018 كرد.

هونه‌رمه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ر به‌ هاوكاری مایسترۆ كه‌میل و تیپه‌ موسیقاییه‌كه‌ی، چه‌ندین گۆرانی كۆن و نوێی پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد له‌وانه‌: حیوا رجال الپیشمه‌رگه‌، بدوی، خلی ایدك بایدی، له‌گه‌ڵ چه‌ندین گۆرانی دیكه‌ی كه‌ به‌زمانی كوردی ده‌ڵێته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌، حه‌سنا مه‌ته‌ر گوتی:  بۆیه‌ شاری هه‌ولێرم هه‌ڵبژارد بۆ پێشوازی له‌ ساڵی نوێ، چونكه‌ به‌ شاری خۆمی ده‌زانم، كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌و شاره‌ له‌ باوه‌شمی گرتووه‌و چه‌ندین كاری هونه‌ریم تێدا به‌ جێ گه‌یاندووه‌.

جێی باسه‌، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی لوبنانی له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جوان ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ دیزاینی هونه‌رمه‌ند نورا بوو، له‌گه‌ڵ رازاندنه‌وه‌و جوانكاری كه‌ له‌لایه‌ن (سیلكی هیر) بۆی كرابوو.

گۆرانیبێژ حه‌سنا مه‌ته‌ر به‌ هۆی ئاهه‌نگ گێرانی سه‌ری ساڵی له‌ شاری هه‌ولێر زنجیره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی له‌ چه‌ند وڵاتێك هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ .

sanger hussen