به‌ڤیدیۆ گۆرانیبێژ (ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌) نوێترین كلیپی خۆی بڵاوكرده‌وه‌

(ئاگرێكی بێ خۆڵه‌مێش) بڵاو كرده‌وه‌

گۆرانیبێژ (ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌)  نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاو كرده‌وه‌

 خاتوونی گۆرانی بێژ (ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌) نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (ئاگرێكی بێ خۆڵه‌مێش) بڵاو كرده‌وه‌.

تێكستی گۆرانییه‌كه‌ (شه‌هید بارزان عوسمان) نووسیویه‌تی، محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام، ئاوازی بۆ ئاماده‌ كردووه‌، گرووپی میوزیكی لوڕ كاری میوزیكیان بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌ ، تیڤی خاك كاری كلیپه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌

شایانی باسه‌ خاتوون ئه‌مه‌ل له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به‌ كاری ھونه‌ری كردووه‌، زیاتر به‌ گۆرانی (سنوور ئارام به‌) ناوبانگی ھونه‌ری په‌یدا كرد، چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ به‌ریتانیا نیشته‌جێیه‌ و له‌وێ به‌شی میوزیك و گۆرانی ده‌خوێنێت.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی