سێیه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مای دژی تیرۆر له‌ هه‌ولێر ساز ده‌كرێت

تایبه‌تن به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر

به‌به‌شداریی  46 فیلم سێیه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مای دژی تیرۆر له‌ هه‌ولێر ساز ده‌كرێت.

بڕیاره‌  فیستڤاڵه‌كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی 2ـی 2018 (شوبات)ی داهاتوودا له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت  كه‌ تایبه‌تن به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، له‌ چه‌ندین وڵاتی جیاوازی وه‌ك عێڕاق، سوریا، ئێران، میسر، سعوودییه‌، ھیندستان، كه‌نه‌دا، عومان، فه‌ڕه‌نسا و به‌ڕیتانیاوه‌، به‌شداری ده‌كه‌ن ،15 خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترینه‌كانی ئه‌و فیلمه‌ به‌شداربووانه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی