مانۆڕى هاو‌به‌شى نێوان سوپای رووسیا و میسر به‌رێوه‌ده‌چێت

مانۆڕه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكى میسر ئه‌نجام ده‌درێت


هێزه‌كانى رووسیا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای میسر مانۆڕێكى سه‌ربازی له‌ ساڵی 2018 له‌ وڵاتی میسر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 6ى كانوونى دووه‌م، وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا رایگه‌یاند، له‌میانى ساڵى 2018دا هێزه‌كانى رووسیا مانۆڕێكى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ میسر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

سه‌رۆكى به‌ڕێوه‌بردنى رێكخستن و پلاندانان بۆ چالاكییه‌كانى پاراستنى ئاشتى له‌ هێزه‌كانى به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى خێرا و هێزه‌كانى رووسیا كه‌ به‌ ‌ڕێگه‌ى ئاسمانیى ده‌گوازرێنه‌وه‌ ‌.

عه‌قید ئه‌لیكسى سگیبینیف رایگه‌یاتد ئه‌مساڵ، هێزه‌كانى رووسیا كه‌ به‌ ‌ڕێگه‌ى ئاسمانیى ده‌گوازرێنه‌وه‌، مانۆڕێكى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سوپاى میسر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

گوتیشى: بانگهێشت كراوین و مانۆڕه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكى میسر ئه‌نجام ده‌درێت.