دووانه‌یه‌ك له‌ دوو ساڵی جیاواز له‌ دایك بوون!

هه‌ریه‌كێكیان له‌ ساڵ، مانگ و ڕۆژی جیادا هاتنه‌ دنیاوه‌

ئافره‌تێكی  دووگیان له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا، سكی به‌ دووانه‌یه‌ك له‌ دایك بوو به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز بوو به‌ جۆرێك هه‌ریه‌كێكیان له‌ ساڵ، مانگ و ڕۆژی جیادا هاتنه‌ دنیاوه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ جێی باسی میدیاكان.

ئه‌م ئافرته‌ له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا بارودۆخی تێكچوو و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ برا، له‌به‌رئه‌وه‌ سه‌عات 11:58 خوله‌كی شه‌و، له‌ 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2017 كوڕه‌كی بوو دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌و له‌دایكبوونه‌، سه‌عات 00:16 خوله‌ك له‌ یه‌كی كانوونی دووه‌می ساڵی 2018 كچێكی بوو ،پزیشكه‌كانیش ده‌ڵێن بارودۆخی منداڵه‌كان هه‌ردووكیان باشه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لغد پرێس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی