سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ شاندێكی به‌غدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی كۆده‌بنەوە

شاندێكی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی شه‌فه‌ق نیوز ڤیان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لێژنه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه‌: بریاره‌ شاندێكی حكومه‌تی به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات .

ڤیان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان دیارینه‌كراوه‌، به‌ڵام بریاره‌ شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ كۆببێته‌وه‌.