به‌ره‌ى تروكمانى: سه‌ردانى شاندى حزبه‌ كوردیه‌كان بۆ به‌غدا له‌ كاتێكى گونجاو نه‌بوو

ده‌بێته‌ هۆى قوڵبوونه‌وه‌ و تێك دانی یه‌كڕیزى لایه‌نكانى هه‌رێمی كوردستان

له‌ لاپه‌ڕى فه‌یسبوكى تایبه‌تى خۆى (ئایدن مه‌عرووف) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى به‌ره‌ى توركمانى عێراقى  و ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان ره‌خنه‌ له‌و شانده‌ حزبییه‌ هاوبه‌شه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى دیموكراسى د. به‌رهه‌م سالح ده‌گرێت و ده‌نوسێت ئه‌و سه‌ردانه‌ له‌ كانتێكى گونجاو نه‌بووه‌ پرسه‌كان ئاڵۆتر ده‌كات

هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى سه‌ردانه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆى زیاتر تێكدانى ره‌وشى هه‌رێم و ده‌بێته‌ هۆى قوڵبوونه‌وه‌ و تێك دانی یه‌كڕیزى لایه‌نكانى هه‌رێمی كوردستان

له‌ درێژه‌ى پۆسته‌كه‌ى دا نوسیویه‌تى : ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ بزانن ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا به‌و هۆیه‌وه‌ قۆرغى ره‌وشه‌كه‌ ده‌كات و وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كاریان ده‌هێنێت.