عه‌بادى ده‌یه‌وێت سۆزى شیعه‌كان له‌كاتى هه‌لبژاردن بۆ خۆى راكێشێت

عه‌بادى بۆ راكێشانى سه‌رنجى شیعه‌كان نمایش ئه‌نجام ده‌دات


دوێنێ هه‌ینى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى شارى كازیمه‌ى له‌ عێراق كردو له‌ مه‌راسیمێكدا كه‌ به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا سازكرابوو، عه‌بادى سه‌ردانى مه‌زارگه‌ى كازمیه‌ى كرد، كه‌ گوڕى ئیمام موساى كازم و نه‌وه‌كه‌ى محه‌مه‌د جه‌وادى تێدایه‌، كه‌ به‌ شوێنێكى پیرۆزى ئاینى مه‌زهه‌بى شیعه‌ ده‌ناسرێت.

ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بوو، حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌هه‌ستێكى خه‌مباریی و پر گریانه‌وه‌ سه‌رى له‌ په‌رژینى مه‌زارگه‌ى كازمیه‌ى داداو به‌ په‌رۆشه‌وه‌ خۆى بۆ مه‌زهه‌بى شیعه‌ گه‌رایه‌تى نیشاندا، هه‌رچه‌نده‌ به‌پێى وته‌ى شاره‌زایان عه‌بادى كه‌سێكى میانڕه‌وه‌و داكۆكیكردن له‌ مه‌زهه‌بى شیعه‌ لاى ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ گرنگ نیه‌، به‌لام ئه‌م جاره‌ پێده‌چێت عه‌بادى بۆ راكێشانى سه‌رنجى شوێنكه‌وتوانى مه‌زهه‌بى شیعه‌ به‌ تایبه‌ت كه‌ واده‌ى هه‌لبژاردنه‌كانى عێراق نزیك بووته‌وه‌، ئه‌و نمایشه‌ى ئه‌نجام دابێت.