لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا

ئیڤرتۆن ماڵئاوایی له‌ركابه‌ر‌یه‌كه‌ كرد


 له‌میانی یاریه‌كانی جامی یه‌كێـتی ئینگلته‌را یانه‌ی لیڤه‌رپول رووبه‌رووی یانه‌ی ئیڤرتۆن بویه‌وه‌, یاریه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی كورانی یۆرگن كلۆپ به‌كۆتا هات به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك.

گۆڵی یه‌كه‌می لیڤه‌رپول له‌خوله‌كی سی و پێنجی یاریه‌كه‌ له‌رێی یاریزان جیمس مینله‌ر تۆماركرا به‌لێدانی سزا، گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌ و له‌خوله‌كی شه‌ست و حه‌وت ئیڤرتۆن توانی رێره‌وی یاریه‌كه‌ یه‌كسان بكاته‌وه‌ كاتێ یاریزان گیلفی سیگۆردسۆن تۆپی خسته‌ ناو گۆڵی لیڤه‌رپول.

دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه‌ گوشاره‌كانی هه‌ردوولا به‌رده‌وامبوو به‌تایبه‌ت لیڤه‌رپول بۆ ئه‌وه‌ی براوه‌ی یاریه‌كه‌ بێت، ئه‌وه‌بوو له‌خوله‌كی هه‌شتاو چواری یاریه‌كه‌ فیردیل ڤان جیك گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ لیڤه‌رپول تۆماركرد.

 به‌مجۆره‌ لیڤه‌رپول گه‌یشته‌ قۆناغی سیو دوو و ئیڤرتۆنیش ماڵئاوایی له‌ركابه‌ر‌یه‌كه‌ كرد.