جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری دەستپێده‌كات

بۆ هه‌ر كاتژمێرێكی كاره‌با بڕی 20 ئه‌مپێر ده‌درێت


به‌شێك له‌قه‌زاو ناحیه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری داده‌ندرێت و وته‌بێژی كاره‌بای سلێمانیش رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانیش جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری داده‌ندرێت.

سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی به‌میدیاكانی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا به‌شێكی باش له‌ قه‌زاو ناحیه‌كانی پارێزگاكه‌ پرۆژه‌ی جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری داندراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له‌پیره‌مه‌گرون پرۆژه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌ ئێستاداو به‌پێی پرۆژه‌كه‌ش بۆ هه‌ر كاتژمێرێكی كاره‌با بڕی 20 ئه‌مپێر ده‌درێت، نه‌ك بۆ هه‌ر ماڵێك، ئامانجیش بریتیه‌ له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و لۆده‌ی له‌سه‌ر له‌سه‌ر فیده‌ره‌كان هه‌یه‌ .

له‌باره‌ی شاری سلێمانیشه‌وه‌ وتی: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی ده‌ست به‌دانانی جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری ده‌كرێت .

ئاشكراشی كرد سه‌ره‌تا له‌و گه‌ڕه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كرێت ، وه‌ك (قه‌ره‌دۆغان و وڵوبه‌و شێخ عه‌باسی قالاوه‌) ، چونكه‌ له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر فیده‌ره‌كانیان هه‌یه‌.