هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك ده‌سڕنه‌وه‌

له‌ هه‌ر شوێنێكی كه‌ركوك ئاڵای كوردستان ببینن دایده‌گرنه‌ خواره‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 4-1-2018 هێزێكی به‌ ناو سوات له‌ سه‌ر رێگه‌ی سلێمانی - كه‌ركوك له‌گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ ئاڵای كوردستانیان به‌ بۆیه‌ سپی كرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ هه‌رشوێنێكی شاری كه‌ركوك و ده‌وربه‌ری ئاڵای كوردستان ببینن دایده‌گرنه‌ خواره‌وه‌، ئه‌گه‌ریش شێوه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ سه‌ر رێگاكان نه‌خێشندرابێت ئه‌وا ده‌یسڕنه‌وه‌.

 داگرتن و سڕینه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ نێو شاری كه‌ركوك له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ندێك حزبی كوردستانی تا ئێستا له‌نێو شاره‌كه‌دا بوونیان هه‌یه‌، به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌كیان له‌به‌رامبه‌ر ره‌فتاره‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق نه‌بووه‌.