كردنه‌وه‌ی خاڵه‌ سنوورییه‌كان جموجۆڵی بازاڕی زیادكردووه‌

2-1-2018 ئێران هەردوو دەروازه‌ی حاجی ئۆمەران و پەروێزخانى كرده‌وه‌

كردنه‌وه‌ی خاڵه‌ سنوورییه‌كان كاریگه‌ری كردۆته‌وه‌ سه‌ر جموجۆڵی بازرگانی ، سه‌وزه‌و میوه‌ش له‌و به‌رهه‌مانه‌ن له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن. 

سه‌رپه‌رشتیاری بازاڕی سه‌وزه‌و میوه‌ی سۆران له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ڕایگه‌یاند: سنووری حاجی ئۆمه‌ران بۆ ئێمه‌ سنوورێكی نزیكه‌ هه‌م له‌ رووی بازرگانی هه‌م له‌ رووی ئابووریه‌وه‌ چونكه‌ هه‌ر كاڵاو كه‌لوپه‌لێك له‌م سنوورانه‌وه‌ بێته‌ سۆران تێچووی كه‌متره‌ .

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌ سنووری حاجی ئۆمه‌ران گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه هه‌م بۆ ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و هه‌م بۆ سۆران و ده‌وروبه‌ری.

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هه‌رێمی کوردستان كه‌ لە 25-9-2017 به‌ڕێوه‌چوو، کۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەک دەروازی فەرمی لەگەڵ هەرێمی کوردستان داخست لەوانەش حاجی ئۆمەران و پەروێزخان، کە دوو دەروازەی گەورەن.    

رۆژی سێشەممە 2-1-2018 کۆماری ئیسلامی ئێران هەردوو دەروازه‌ی سةرةكي حاجی ئۆمەران و پەروێزخانى كرده‌وه‌، به‌مه‌ش هاتووچۆی خەڵک و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێکردەوە.