فازڵ نه‌بی: ئه‌و به‌شه‌ بودجه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه‌ واقیعی نیه‌

فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق

بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌و به‌شه‌ بودجه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه‌ واقیعی نیه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پلاندانانی حكوومه‌تی عێراق دیاری كردووه‌ .

فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌كاتی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی دیڤچوونی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌و به‌شه‌ بودجه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه‌ پشتبه‌ستراوه‌ به‌ ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی و پلاندانانی حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌‌ دیاری كراوه و گوتی ئه‌و ژماره‌یه‌ واقیعی نیه‌. 

فازڵ نه‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ رێكه‌وتنی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وه‌یه كه‌‌ له‌ سه‌دا 17ی بۆ ته‌رخان بكرێت تا سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌كرێت.