6 دیوانی شاعیرانی كلاسیك بڵاوكرانه‌وه‌

له‌ فۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا ته‌نها 6 دیوان چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌


له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی خۆیدا چاپه‌مه‌نی مانگ له‌ شاری بانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی "پرۆژه‌ی شیعری كلاسیك"شاعیرانی كوردی ڕاگه‌یاند .

له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبوك) و له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا چاپه‌مه‌نی مانگ ئاشكرایكردووه‌ له‌ فۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا كه‌ به‌رێوه‌به‌رانی (پرۆژه‌ی ڤوژین بۆكس) ی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نكیی ڤه‌ژین و ماڵپه‌ری چاپه‌مه‌نی ئاماده‌ی كردووه‌ ته‌نها 6 دیوان چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .

دیوانه‌ چاپكراوه‌كان بریتین له‌ " دیوانی حه‌ریق ، دیوانی حه‌مدی عه‌بدولڵا،دیوانی موفتی پێنجوێنی له‌ كۆكردنه‌وه‌ و ئاماده‌كردنی ئومێد ئاشنا و عه‌بدولكه‌ریم موفتی ،دیوانی ئه‌حمه‌د موختار جاف و دیوانی هه‌ر یه‌ك له‌ شاعیران نالی، مه‌حوی و بێخود كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس و محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم لێكدانه‌وه‌ و لێكۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامداوه‌ ،ئه‌م دیوانانه‌ هه‌ر هه‌مویان به‌ دیزاین و قه‌باره‌ی تازه‌ چاپ كراونه‌ته‌وه‌ .