نوێترین كتێبی نووسه‌ری (كه‌ریم كاكه‌) چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

10 كتێبی به‌ زمانی كوردی چاپ و بڵاو كردووه‌ته‌وه‌

نوێترین كتێبی نووسه‌ری به‌توانا كه‌ریم كاكه‌ كه‌ ڕۆمانه‌، به‌ناوی "ئه‌ستێره‌ی قه‌ڵاتێ" كه‌وته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌رانی.

كه‌ریم كاكه‌ ڕای گه‌یاند: ڕۆمانی ئه‌ستیره‌ی قه‌ڵاتێ له‌ دووتوێی 122 لاپه‌ڕه‌ و به‌ قه‌باره‌ی بچووك و له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاپی كتێبی مێخه‌ك و له‌لایه‌ن كتێبخانه‌ی مێخه‌ك له‌ شاری سۆران به‌ ئه‌ژماری 500 دانه‌ چاپ و بڵاو كراویه‌وه‌."

ئه‌و نووسه‌ره‌ كورده‌ ئاماژه‌ی له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی ڕۆمانه‌كه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: به‌ زمانی چیرۆك چتێ له‌ دیرۆك ده‌گێڕێته‌وه‌، دیرۆكی كوشتن و غافڵكوژیی هه‌شت نۆ ده‌ كه‌سایه‌تیی دیرۆكی، له‌ كوڕی غه‌زاڵی چاو ئه‌ستێره‌وه‌ یان بڵێین سمكۆی شكاكه‌وه‌ دێ، به‌ كاوێزاغا و كوڕی عه‌بابه‌یلێ (ئه‌حمه‌د موختار جاف) و شاعیری ئه‌ی ره‌قیب و كوڕه‌ ئاڵا (ره‌مزی نافیع) و ئه‌وانه‌دا تێده‌په‌ڕێ و ده‌گاته‌وه‌ ئه‌ستێره‌ی زه‌رد (مارگرێت جۆرج) و پیاوی ناو ئایه‌تان (عه‌بدوڵخالق مه‌عرووف)یشی تێدایه‌، جگه‌ له‌وانه‌ زۆری دیش، ئه‌گه‌ر بیخوێنییه‌وه‌ له‌ زاری پیری په‌نهانزان و ئه‌بوو نه‌جم و ژنی ئه‌ستێره‌دار و ئه‌وانیدیه‌وه‌ ده‌بیستی.

كه‌ریم كاكه‌ 10 كتێبی به‌ زمانی كوردی چاپ و بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بریتین له‌

رۆمانه‌كان:

1- خه‌وی پساوه‌ی قه‌ندیل.

2- دره‌ختی كه‌تناوه‌.

3- ماچی یه‌كه‌م.

4- كرێمستی.

5- ئه‌ستێره‌ی قه‌ڵاتێ.

بیره‌وه‌ری:

1- گوڵه‌ستێره‌كان كوژانه‌وه‌ - كتێبی یه‌كه‌م.

2- كۆلان كۆلان گێڕانه‌وه‌ - به‌رگی یه‌كه‌م.

سه‌فه‌رنامه‌:

1- دیده‌نی تاران.

2- به‌ سێبه‌ری چیای قافه‌وه‌ (نه‌بۆته‌ كتێب)

شیعر:

1- كۆستنامه‌.

2- نیوه‌ی دنیا بۆ كچه‌كه‌م.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی