هۆتێلێكى ناوازه‌ له‌ وڵاتى فینله‌ندا

گه‌شتیاران ده‌توانن له‌ كابینه‌ شوشه‌كانیانه‌وه‌ شه‌به‌نگه‌كانى باكوور له‌ ئاسمان ببینن

كاكسلۆتان هۆتێلێكى ناوازه‌یه‌ له‌ وڵاتى فینله‌ندا كه‌ تیایدا گه‌شتیاران ده‌توانن له‌ كابینه‌ شوشه‌كانیانه‌وه‌ شه‌به‌نگه‌كانى باكوور له‌ ئاسمان ببینن. 

له‌ وه‌رزى زستاندا ئه‌م هۆتێله‌ یه‌كێكه‌ له‌و شوێنانه‌ى كه‌ زۆرترین گه‌شتیار له‌ ئه‌وروپاوه‌ ڕووى تێده‌كه‌ن. 

گه‌شتیاران ده‌توانن جوانى ڕووناكیى و ئه‌ستێره‌كان ببینن له‌سه‌ر جێگه‌ى نووستنیانه‌وه‌. 

سروشتی وڵاتى فینله‌ندا به‌ناوبانگه‌ به‌ ڕووناكیى سه‌رنج ڕاكێش، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ نزیكه‌ى 200 شه‌و له‌ ساڵێكدا ڕووناكیى باكوور ده‌بینرێت و بۆته‌ هۆى سه‌رنج راكێشانی  گه‌شتیاران.
 

 

 

وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز