یه‌كه‌م ژماره‌ی "رۆژ باش كوردستان" بڵاوكرایه‌وه‌

به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی له‌ بواره‌كانی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرایه‌وه‌


به‌سه‌رپه‌رشتی میدیاكاری دیاری  شاری سنه‌ ( سه‌ید له‌تیف حوسێنی )  له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان  یه‌كه‌م ژماره‌ی هه‌فته‌نامه‌ی ( ڕۆژ باش كوردستان)  به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی له‌ بواره‌كانی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی  بڵاوكرایه‌وه‌ .

ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه‌ له‌ ژماره‌ی یه‌كه‌می به‌ مانشێتێك و وێنه‌یه‌كی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری مه‌هاباد "قازی محه‌مه‌د" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌زیری كاری ئێران قسه‌ی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی "قازی " كردووه‌ .

وه‌زیری كار "ره‌بیعی" ده‌رباره‌ی " قازی" ده‌ڵێت : "  قازی محه‌مه‌د " كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتیمانییه‌ له‌ دژی سته‌مكاری شای ئێران  شۆرشی كردووه‌ و ده‌بێت رێزی لێبگرین .
جێی باسه‌ "رۆژ باش كوردستان" نرخه‌كه‌ی ته‌نها هه‌زار تومه‌نه‌ و بریار وایه‌ هه‌فتانه‌ بخرێته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ری كورد .