هاوشێوه‌ی تره‌مپ كۆچی دوایی كرد

ته‌مه‌نی 70 ساڵه‌و به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

عه‌بدوڵڵا تۆپچو كه‌ هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری گیره‌سونی توركیایه‌ و به‌ هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ناسراوه‌، به‌ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

تۆپچوی ته‌مه‌نی 70 ساڵه‌و ماوه‌یه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی شاری ترابزۆن له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدابوو، به‌یانیی ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد. بڕیاریشه‌ ته‌رمی تۆپچو له‌ گوندی كاراكه‌شی شارۆچكه‌ی گۆره‌له‌ به‌خاك بسپێردرێت.

تۆپچو له‌ ساڵی 2004 بۆ 2014 سه‌رۆك شاره‌وانیی ناحیه‌ی كۆپروباشی بووه‌.

ناوبراو له‌ میانی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكاوه‌ له‌ لایه‌ن ده‌ورووبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌، وه‌ك هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ناوبانگی ده‌ركردبوو.