قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بۆ ماوه‌ى 15 رۆژ له‌ 30 ناوچه‌ى باكورى كوردستان راگه‌یندرا

ئۆپەراسیۆنی سەربازی توركیا له‌و ناوچانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت

والی دێرسیم لە بەیاننامەیەكدا كە لەماڵپەری فەرمی پارێزگای دەرسیم بڵاویكردووەتەوە ئاشكراى ده‌كات كە هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى توركیا قەدەغەی هاتوچۆى لە 30 ناوچه‌ى سه‌ربه‌ شاری دەرسیم و سنوری ناوچەكانی ئوڤاجیك و پولومور و هوزات و نازمیە ڕاگەیاندوه‌.

وتیشى" قەدەغەی هاتوچۆ لە 1ی مانگی كانوونی دووەم دەستپێدەكات و هەتا 15ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.

تێزانین بریاره‌ ئۆپەراسیۆنی سەربازی توركیا لە دژی پەكەكە لەو ناوچانە دەستپێبكات، بۆیه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى توركیا بۆ ماوه‌ى 15 رۆژ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى له‌ 30 ناوچه‌ى باكورى كوردستان راگه‌یاندوه‌ .