بڵێسه‌ی هه‌زار گۆرانی (شێركۆ بێكه‌س) به‌ زمانی ئیتاڵی بڵاوكرایه‌وه‌

كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی ڕۆماوه‌ سه‌رپه‌رشتی كراوه‌و

دیوانێ له‌ شیعره‌ هه‌ڵبژارده‌كانی شێركۆ بێكه‌س به‌ زمانی ئیتاڵی بڵاوكرایه‌وه‌

ئه‌م دیوانه‌ شیعرییه‌ی شێركۆ بێكه‌س، له‌ لایه‌ن خاتوو(لاورا شرێده‌ر)كراوه‌ به‌ ئیتاڵی و له‌م ڕۆژانه‌ی كۆتایی ساڵی ٢٠١٧ له‌ ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا بڵاوكرایه‌وه‌.

 ئه‌م خاتوونه‌ وه‌رگێڕ و توێژه‌رێكه‌ گرنگی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كولتوور و مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات و دۆستێكی نزیكی كورده‌.

 پڕۆژه‌ی كتێبه‌كه‌ش له‌لایه‌ن زانكۆی ڕۆماوه‌ سه‌رپه‌رشتی كراوه‌و نرخی یه‌ك دانه‌ له‌م دیوانه‌ی شێركۆ بێكه‌س به‌ ١٨ یۆرۆیه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی