ئەردۆغان: یەپەگە تائێستا چوار ھەزار بارھەڵگر چەکیان پێدراوە

ئه‌و وتانه‌ی ئه‌ردۆغان له‌ كۆنگره‌ى لقى پارتى دادوگه‌شه‌پێدان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەو رۆژەوەی ئەمەریکا پێی وتووە ئیتر چەک نادرێتە یەپەگە تائێستا چوار ھەزار بارھەڵگر چەکیان پێدراوەو دەڵێت، لەسوریا بەرامبەر بەداعش چیمان کرد ھەمان شێوە بەرامبەر یەپەگەش دەکەین و ئەودیوی سنووریشمان ئارام دەکەین.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئه‌ردۆغان له‌ كۆنگره‌ى لقى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى فه‌رمانڕه‌وا له‌ ویلایه‌تى قه‌ستمۆنى باكوورى توركیا له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئاسایش و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كاندا ده‌چه‌سپێنین. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ راوه‌دوونانى هێزه‌كانى په‌یه‌ده‌ له‌ ناوچه‌ هاوسنوورییه‌كانى نێوان توركیا و سووریا، كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌)ـیان ده‌ناسێنێت و ئه‌و حزبه‌ به‌ تیرۆریست وه‌سفده‌كات.

گوتىیشی: كاتێك هه‌ردوو شارى عفرین و منبجمان له‌ سنوورى پارێزگاى حه‌له‌بى سووریا له‌ تیرۆریستان پاككرده‌وه‌، ئه‌و كاته‌ خاوه‌نه‌ راسته‌قینه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانمان ده‌سه‌پێنین. له‌ گرێسپیى سه‌ر به‌ پارێزگاى ره‌ققه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین بۆ سه‌رێكانى له‌ پارێزگاى حه‌سه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌و ناوچانه‌ ده‌بنه‌ سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ بۆمان.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى وتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان باسى له‌ پڕچه‌ككردنى هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ كرد و گوتى: له‌و كاته‌وه‌ كه ئه‌مریكا به‌ڵێنى به‌ خودى خۆم داوه‌ چه‌ك نه‌داته‌ ئه‌و رێكخراوه‌، زیاتر له‌ چوار هه‌زار بارهه‌ڵگرى پڕ چه‌ك و زرێپۆش راده‌ستى ئه‌و هێزانه‌ كراوه‌.

روونیکردەوە، کە یەپەگە بەو ھاوکارییە گەورەتر دەبێت و ئێمە چیتر قسە نا بەڵکو رێوشوێنی پراکتیکی دەگرینە بەر.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، ئه‌مریكا هه‌ر به‌وه‌نده‌ نه‌وه‌ستا ئه‌و هه‌موو چه‌كه‌ى راده‌ستى ئه‌و هێزانه‌ كرد، به‌ڵكو له‌ بودجه‌ى ساڵى داهاتووشدا بودجه‌ى ته‌رخانكردووه‌ بۆ زیاتر كردنى شه‌ڕانگێزى ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌.

جەختیشیکردەوە، ئەو ڕووداوانە پەیوەندییان هەیە بە ئاسایشی نەتەوەیی تورکیاوە، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی دۆسیەی عێراق، چونکە وەک خۆی ئاماژەی پێکردووە جێی بایەخی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیایە.