له‌یلا و شه‌ڤێن ئازاران بڵاوده‌كرێته‌وه‌

ئازاره‌كانی خوشكی له‌ كتێبێكدا بڵاوده‌كاته‌وه‌


گه‌نجێكی یه‌زیدی به‌ ناوی "خالد ته‌علۆ  قائیدی" ئێش و ئازاره‌كانی خوشكی خۆی كه‌ رزگاربووی ده‌ستی تیرۆریستانی داعشه‌ ده‌یكات به‌ كتێب و بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

خالد ئاشكرایده‌كات ، ئه‌و كاته‌ی خوشكی كه‌وته‌ به‌رده‌ستی تیرۆریستانی داعش وه‌كو خێزان هه‌موویان دوچاری ئازار بوونه‌ته‌وه‌ ،بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگری نێو دڵی ده‌ستی بردووه‌ بۆ قه‌ڵه‌م و باسی له‌ ئازاره‌كانی خێزانه‌كه‌ی كردووه‌.

ئه‌و گه‌نجه‌ وتیشی دوای رزگاربوونی خوشكی قه‌له‌می ده‌ستی تیژتر بووه‌ بۆ نوسینه‌وه‌ی هه‌موو  ئازاره‌كانی خوشكی و كۆكردنه‌وه‌یان له‌ كتێبێكدا به‌ ناوی " له‌یلا و شه‌ڤێن ئازاران" .

جێی باسه‌ ئه‌و كتێبه‌ له‌ ئێستادا له‌ ژێر چاپه‌و له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كه‌وێته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران ،ناوبرا هه‌موو ئازاره‌كانی خوشكی له‌ ماوه‌ی 2 ساڵ و  9 مانگ مانه‌وه‌ی له‌ژێرده‌ستی داعش له‌و كتێبه‌ كۆكردۆته‌وه‌ .