شاخه‌وان عه‌بدولڵا: پێشنیارده‌كه‌م هه‌موومان له‌به‌غدا ده‌ست له‌كاربكێشینه‌وه‌

پێم وایه‌ له‌ لاوازى نوێنه‌رانى كورده‌ حكومه‌تى عێراق ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییه‌ ده‌كات

له‌ كۆیى ئه‌وهه‌موو فشارانه‌ى حكومه‌تى به‌غدا له‌ دواى 16 ئۆكتۆبه‌ر بۆسه‌رهه‌ێرێمى كوردستاندیارترینیان گه‌ڕانه‌وه‌ى عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانه‌ ، شاخه‌وان عه‌بدولڵا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێشنیارى ئه‌وه‌ده‌كات كورد له‌ به‌غدا بكێشێته‌وه‌

له‌ میانى چاوپێكه‌وتنێكى راسته‌وخۆى ته‌له‌فیزیۆنى كوردستان24 شاخه‌وان عه‌بدولڵا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر پشكى پارتى ئاماژه‌ به‌ ده‌یان پێشلى یاسایى له‌سه‌ر مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستانى كرد كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ وه‌ك ده‌ركردنى بڕیارى جۆربه‌جۆر له‌ پارێزگاى كه‌ركوك و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان


باسى له‌وه‌ش كرد بڕین و سزاداى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان له‌ لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌ بێ پاساوه‌ ته‌نیا به‌رامبه‌ره‌ به‌ ده‌نگدانى خه‌ڵى هه‌رێمى كوردستان به‌ ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان وه‌ ناكرێت ئه‌و دۆخه‌ وا به‌رده‌وام بێت

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ ئابلوقه‌دانى فرۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد له‌به‌رامبه‌ردا فرۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف هیچ داهاتێكى ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر بوجه‌ى عێراق یاخود هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى حكومه‌تى به‌ غدا به‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ نییه‌ ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌كرێت ته‌نیا بیانوه‌


له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ شاخه‌وان عه‌بدولڵا باسى له‌ گواستنه‌وه‌و لابردنى پۆلیس و فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و ناوچانه‌ كرد كه‌ له‌ دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سوپاو هێزى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه‌ وه‌ پارێزگارى كه‌ركوك به‌ پێى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیان بڕیارى بۆده‌رده‌كات


هه‌رله‌ودیداره‌دا شاخه‌وان عه‌بدولڵا گوتى: من پێم وایه‌ له‌ لاوازى نوێنه‌رانى كورده‌ حكومه‌تى عێراق ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییه‌ ده‌كات ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌نده‌ش به‌ هێز نین، بۆیه‌ من پێشنیار ده‌كه‌م هه‌موو ئه‌ندامانى كوردى ئه‌نجوومه‌نى عێراق و وه‌زیره‌كان با ده‌ست له‌ كاربكێشینه‌وه‌ به‌ یه‌كجارى به‌ غدا به‌ جێبهێڵین و منیش یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم ئیمزاى ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ى فشار له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى دروست بكه‌ین و چیتر ڕێگه‌ به‌ پێشێل كارییه‌كان نه‌ده‌ین