دوو ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری له‌ كه‌ركوكـ تیرۆر كران

له‌نزیكـ بینای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی كه‌ركوكـ

دوو ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری كه‌ركوكـ به‌ناوه‌كانی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو درانه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی فیشه‌ك وگیانیان له‌ده‌ستدا.

كاژمێر ۱۱:30 خوله‌كی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ۲٠۱۷/۱۲/۲۷ له‌نزیكـ بینای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی كه‌ركوكـ دوو ئه‌فسه‌ری هه‌واڵَگری (استخبارات)ی كه‌ركوكـ به‌ناوه‌كانی (نه‌به‌ز سالار محه‌مه‌د جه‌باری - عه‌لی محه‌مه‌د) له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو درانه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی فیشه‌ك و گیانیان له‌ده‌ستدا.

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، شاری كه‌ركوك و ده‌وربه‌ری به‌دۆخێكی ناهه‌موار تێده‌په‌رێ و حاڵه‌تی كوشتن و دزین و هه‌ڵكوتنه‌ سه‌رماڵان رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوات، تا شاره‌كه‌ش له‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقه‌وه‌ چۆڵ نه‌كرێ ره‌وشی ئه‌منی شاری كه‌ركوك به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.