یه‌كێك له‌ جوانترین كتێبخانه‌كان له‌ جیهاندا

ماڵێكه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 42.000 هه‌زار كتێب

كتێبخانه‌ی كله‌مه‌نتینوم له‌ براغ له‌ وڵاتى چیك نموونه‌یه‌كى ته‌لارسازى جوان و رازاوه‌یه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ جوانترین په‌رتووكخانه‌كانى جیهان داده‌نرێت. 

ئه‌م كتێبخانه‌یه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵى 1722 كرایه‌وه‌ و ماڵێكه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 42.000 هه‌زار كتێب.

كتێبخانه‌ی كله‌مه‌نتینوم دوو هۆڵى گه‌وره‌ى تێدایه‌ له‌ نێوان ساڵانى 1671 بۆ 1679 بونیات نرا وه‌ك هۆڵێكى ئایینى بووه‌ و به‌ كۆنترین زانكۆ له‌ ئه‌وروپا داده‌نرێت كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵى 1348.

ناوه‌وه‌ى كتێبخانه‌كه‌ شێوازێكى رازاوه‌ى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ى هه‌یه‌ و زۆر جوانه‌ سه‌قفى هۆڵه‌كه‌ به‌ هونه‌رى فریسكۆ و له‌لایه‌ن شێوه‌كار جان هیه‌بل به‌ چه‌نده‌ها تابلۆى جوان نه‌خشێندراوه‌. 

له‌ ناو هۆڵه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك له‌ تۆپى گۆى زه‌وى كۆنى تێدایه‌ كه‌ جێی سه‌رنجه‌ و به‌مه‌به‌ستى زانیارى و خوێندنه‌وه‌ى جوگرافیانه‌ دانراوه‌ و كاتژمێریكى ئه‌ستێره‌ناسى گه‌وه‌ره‌ى تیدایه‌. 

له‌ هه‌مان كاتدا كتێبخانه‌كه‌ به‌ گه‌نجینه‌یه‌كى ده‌گمه‌ن ده‌ناسرێت و هه‌روه‌ها په‌رتوكخانه‌ى كله‌مه‌نتینوم پێشتر وه‌ك سێیه‌م گه‌وره‌ترین كۆلێژ له‌ جیهاندا ناوبانگى ده‌ركردووه‌ و به‌ ناوى كۆلێژى جێجویت له‌ ساڵى 1622. 

له‌ناو هۆڵه‌كه‌ هه‌زاران كتێبى تیدایه‌ كه‌ وه‌ك مه‌رقه‌دێكه‌ بۆ زانین و ڕۆشه‌نبیرى مرۆڤایه‌تى كه‌ ده‌رباره‌ى په‌ره‌سه‌ندنى زانست و ئایین و چه‌نده‌ها لێكۆڵێنه‌رى راست و بۆچوونى داناكان ده‌دۆزرێنه‌وه‌.

له‌و كتێبخانه‌یه‌دا ئامرازى توێژینه‌وه‌ و هونه‌رى ته‌نها كتێب نین، به‌ڵكو ئه‌وێ مۆنۆمێنتێكه‌ بۆ گه‌ڕان به‌ دواى زانیارى و دانایى له‌ ناو كتێبه‌كاندا هه‌روه‌ها له‌ رێگاى ئینته‌رنێته‌وه‌ش. 

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز